

وەکو نەریتی ساڵانەی خۆی، بەبۆنەی رۆژی جیهانی فەلسەفەوە، رۆژی یەکشەممە 20ی 11ی 2022، بەشی فەلسەفەی کۆلێژئ ئاداب، چەند چاڵاکییەکی ئەنجام دا.
چاڵاکییەکان، بەمشێوەیەی خوارە بوون:
١.کردنەوەی پێشانگایەک لەلایەن بەڕێز مامۆستا (سەمیع مستەفا حەسەن) ئامادە کرابوو، کە لەلایەن بەڕێز (پ.د.قادر محمد حەسەن) راگری کۆلێژ کرایەوە.
٢.دابەشکردنی خەڵات بەسەر قوتابیە یەکەمەکانی گشت قۆناغەکان.