بەهێزکردنی پێگەی ژن، لە هەرێمی کوردستان

بەهێزکردنی پێگەی ژن، لە هەرێمی کوردستان (دامەزراوەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی بە نموونە))

رۆژى چوارشەممە‌ رێكه‌وتی(١٩-٢-٢٠٢٥) كاتژمێر (١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(م.ی. ئاڤان فارس) بەناونیشانى (بەهێزکردنی پێگەی ژن، لە هەرێمی کوردستان (دامەزراوەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی بە نموونە)) سازکرا.



لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى له، خەباتی ژنی کورد خەباتی ژنانێکی بێ‌دەوڵەت و بندەستییە ،ھەوڵدان بۆ پێکھێنانی دەوڵەت ، نەتەوە. کورد گەورەترین نەتەوەی بێ‌دەوڵەتی جیھانە کە بە درێژایی مێژوو خەبات بۆ دابینکردنی کیانێکی سەربەخۆ لە سەرەکیترین ئامانجەکانی بووە.

لە درێژەى باسەکەیدا باسى کرد، بزوتنەوەی ژنان لە هەریمی کوردستان رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەو گۆرانکاری و پێشکەوتنانەی کە لە کوردستان روویداوە، و کاریگەرییان هەبووە لە بەهێزکردنی پێگەی ژن لە حکوومەت و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان، ژنان هیچ مەرج و رێگرییەکیان نەبوو بۆ بەشداریکردن لە دەنگدان.