بەڕێوەچوونی تاوتێکردنی تایبەتی دکتۆرانامە لە کۆلێژی ئاداب قوتابی دکتۆرا و مامۆستا لە بەشی کۆمەڵناسی بەڕێز(زینە حسن حسین)کە پێش دوو ساڵ توشی نەخۆشی شێرپەنجەبوو بەڵام کۆڵی نەداوە هەمیشە بەورەیەکی بەرزەوە لە لایەک لەگەڵ ئازاری نەخۆشیەکەی جەنگاوە و لە لایەکی دیکەش پەیگیرانە خەریکی ئەرکی ئەکادیمی خۆی بوە وەکو قوتابی دکتۆرا بۆ ئامادەکردنی تێزەکەی، بەداخەوە کە ئێستا نەخۆشیەکەی لە جاران بەسوێتر بەردەوامە، هەربۆی دوای وەرگرتنی چارەسەری یەک لە دوای یەک لە وڵاتی ئەلمانیا ، ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هیندستان چارەسەری وەردەگرێت، بەڵام ئەوە ڕێگر نەبوو لە تەواوکردنی تێزەکەی بۆیە ئەمرۆ پێنج شەممە ٨-٢-٢٠٢٤لە هۆڵی فەرهادی کۆلێژی ئاداب تاوتوێی تێزەکەی کرا، قوتابی پالیوراو لە نەخۆشخانەوە بە شێوەی ئۆن لاین لە تاوتویکردنەکە بەشداربوو ، لە خوای گەورە داواکارین شیفای بدات و بە ساغ و سەلامەتی بگەریتەوە ناومان و لە خزمەتە ئەکادیمیەکانی بەردەوام بێت، لێژنەی تاوتوێکردنەکە لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو: پ.د.عبدالحمید علی سعید سەرۆکی لێژنە پ.ی.د. میران محمد صالح ئەندام پ.ی.د.مراد حکیم محمد ئەندام پ.ی.د.هەتاو کریم خضر ئەندام پ.ی.د. نادیە عمر کاکەسوور ئەندام پ.د.طاهر حسۆ زیباری ئەندام و سەرپەرشتیار

