رۆژى چوارشەممە رێكهوتی(٥-٢-٢٠٢٥) كاتژمێر (١١)ی بهیانی له هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(د.شلیر نورى صالح) بەناونیشانى (جیاوازیه جهندهریهكان و كاریگهریان لهسهر دروستبوونی كێشه كۆمهڵایهتیهكان) سازکرا.
لە سمینارەکەدا بەرێزیان پێناسەى جێندەرى کرد، جێندەر بریتیە لە چەمکێک کە گوزارشت لە ڕۆڵه کۆمەڵایەتی و کلتورییەکان دەکات کە کۆمەڵگا چاوەرێى دەکات لە تاکەکان بە پێی تایبەتمەندییە بایۆلۆجیەکان وەکو رەگەز(ێر یاخود مێ)، واتا جێندەر تەنها پەیوەست نیە بە رەهەندى بایۆلۆجى بەڵکو رەهەندى رۆشنبیرى وە کولتورییەکانیش دەگرێتەوە.
لە درێژەى باسەکەیدا بەرێزیان باسى لەوە کرد کاتێک کە جیاوازى دەکرێت لە نێوان هەردوو ڕەگەز لە روى پەروەردە و فێرکردنیان لە پێدانى ڕۆل و متمانە و بەرپرسیاریتییە جۆراوجۆرەکان لە رووى ئابورییەوە، ئەویش بە جیاوازیکردن لە نێوان هەردوو ڕەگەز لە روووى خواردن و جل و بەرگ و موڵکدارى و دابین کردنى پێداویستیە جۆراوجۆرەکان، هەروها لە رووى هەڵ و جۆر و کاتى کردنەوە، بێگومان ئەمانە هەموى کاریگەرى دەبێت لەسەر دروستبوونى کیشەى کۆمەڵایەتى جۆراجۆر لە ناو خێزان.
لە کۆتایشدا ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینی و پرسیار بەشداری سمینارەکەیان کرد.