یه‌كه‌ی وه‌رزشی كۆلیژه‌كه‌مان هه‌ڵسا به كردنه‌وه‌ی خولی تۆپی تێنسی سه‌ر مێز بۆ )مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی( كۆلیـــژه‌كه‌مان، له ڕێكــه‌وتی 2-12-2020 یاریی كۆتایی به‌ڕێوه‌چوو له نێـــــوان هه‌ردوو فه‌رمانبه‌ر ( محمد طيب و فه‌رهاد حمه صالح) له كۆتایی یاریه‌كه‌دا فه‌رمانبه‌ر )محمد طيب( توانی به سێ گیم به هیچ یاریه‌كه بباته‌وه له فه‌رمانبه‌ر (فه‌رهاد حمه صالح)، له كۆتایشدا خه‌لاتی یه‌كه‌م و دووه‌م له لایه‌ن به‌رێز (د. ساسان حكمت) یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێژه‌كه‌مان به‌سه‌ر یاریزانان دابه‌شكرا، یاریه‌كه به پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی سازكرا.