ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی ١٠-١٠-٢٠٢٣ قوتابیە یەکەمەکانی هەموو قۆناغەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣لە هەر قۆناغێک یەکەم و دووەم و سێیەم لە لایەن بەرێز (پ.د.قادر محمد حسن)ڕاگری کۆلێژ خەلاتکران.
لە وتاريكدا بەرێز ڕاگری كۆلێژ سوپاسی هەماهەنگی و ماندو بوونی بەرێز د.اسماعيل شكاكی كرد كە لە پێناوی بەرێوەچونی رێورەسمەكە ئەرکی كێشا بوو وەهەروەها سوپاسی ئامادە بوونی بەرێز ( پ.د.ئيدريس محمد هەرکی) سەرۆکی زانكوی پۆليتەكنيكی هەولێری كرد وە ئامادە بوونی ( پ.د.فرهاد ) ياريدەدەری سەرۆكی زانكی بۆ كاروباری قوتابيان كرد ، دواتر جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە ئەمە نەريتێکی سالانەی كۆلێژە كە مانەو لە سەری بەردەوام دەبين ،كە ئەمەش لە سەر بنەمای ئەوەی كە دەمانەوی قوتابيانمان هان بدەين و رێز له رەنج و ماندوبوونيان بگرين وە بەرەو سەركەوتن و دەستكەوتی زانستی زياتر ئاراستەيان بكەين .