خەڵاتی رێزلێنان

 لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری (زانستخوازی بەردەوام، فیدباکی قوتابی، هەگبەی مامۆستا)، لەسەر ئاستی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەددین، پ.ی.د.سامان جلال بەیەکەم دەرچوو. لەپای ئەو ئاستە بەرزە، دوێنێ لەلایەن پرۆفیسۆر د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و پرۆفیسۆر د. قادر محمد راگری کۆلێژی ئاداب، بڕوانامە و خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا. کەتیایدا لە مەراسیمێکی شایەستەدا کە لەسەنتەری رۆشنبیری لەشاری هەولێر بەرێوەچوو. پرۆفیسۆرە تازەکان و یەکەمەکانی دڵنیایی جۆری لەسەر ئاستی کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین و خانەنشینەکان و ئەوانەی خاوەنی توێژینەوەی ئیمپاکت فاکتر بوونە بۆ ساڵی 2018/2019 خەڵاتی رێزلێنانیان لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین پێ بەخشرا