دەوڵەتدارى و سەرکردایەتى کردن

ەوڵەتدارى و سەرکردایەتى کردن لە…

  سى شەممە ٢٨ى شوباتى ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونى بەڕێز (پ.د. قادر محمد حسن) ڕاگرى کۆلێژى ئاداب ، سمینارێک بە ناونیشانى(دەوڵەتدارى و سەرکردایەتى کردن لە کەرتى گشتی دا) بۆ بەڕێز(هەڵکەوت حکمەت عەلى) ڕاوێژکار لە حکومەتى نەرویج/ وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، و ئەندامى بۆرد و وتەبێژى کۆنگرەى زانستى جیهانى کورد لە هەردوو حکوومەتى سوید و نەرویج بە پلەى ڕاوێژکار کارى کردوە رێکخرا.

لە سمینارەکەدا، بەڕێزیان تیشکى خستە سەر نموونەکانى سیستەمى حکومڕانى باش لە وڵاتانى پیشکەوتوو هاندانى ولاتانى تازە پێگەیشتوو بۆ فیربوون لەم مۆدیلانەى بە مەبەستى بە دەستهێنانى حکومرانییەکى باش و گەشەسەندنى ئابوورى و سیستەمیکى کۆ مەلایەتى بەهێز کرد.