دەڤەری برادۆست

 

( سێشه‌ممه‌ 2-2-2021) به‌ ئاماده‌بوونى راگرى كۆلێژ ومامۆستایان ، لە ھۆڵی فەرھادی کۆلێژی ئاداب، سمینارێک ئەنجامدرا بۆ بەڕێز(د. زێدان ڕەشید برادۆستی)سەبارەت بە ناساندنی کتێبەکەی(دەڤەری برادۆست)کە بەرھەمی ھەوڵ و ماندووبوون و توێژینەوەکانی ماوەی شەش ساڵی بەڕێزیانەو، تیایدا زۆر زانستیانە باسی لە ڕەھەندە مێژوویی، جوگرافی، شوێنەواری و کەلەپوریەکانی دەڤەرەکەی کردووە. دواتر کتێبەکەی بەخشیەوە بە ئامادە بووان و  واژووی خۆی لەسەر کتێبەکە کرد.