راگری کۆلێژ لەگەڵ دوو بەشی زانستی کۆدەبێتەوە October 19, 2022 Category: چالاکیەکانی بەشی دەرونناسی, چالاکیەکانی بەشی کاری کۆمەلایەتی, چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on راگری کۆلێژ لەگەڵ دوو بەشی زانستی کۆدەبێتەوە رێکەوتی 16/10/2022 بەڕێز راگری کۆلێژی ئاداب پڕۆفيسۆر (قادر محمد حسن) له درێژەی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی لەگەڵ ئەنجومەنی بەشە زانستییەکان؛ بەجيا بۆ ماوەی نزیکەی ٣ سەعات لەگەڵ مامۆستایانی بەشی دەرونزانی و بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆبووە، لە نزيكەوە باسی پلانی هەمەلایەنەی پەرەپێدانی كولێژ و بردنەسەری ئاستی زانستی و ئەنجام دانی کۆنفراسی زانستی و ۆرک شۆپ و كردنەوەی خولی هاوینەی راهێنان و پەرەپێدان به تواناكان كرد و داواي لێکردن هەمووان بە پێشنیاز و بيرۆكه و بەشداری کردن پشكيان لەو پلانی گەشەپێدانە هەبێ. دواتر باسی پلانی زانستی هەردوو بەشەکە و چۆنیەتی جێبەجێ کردنی كرا، کە لەم ساڵدا چی بکرێت بۆ ئەوەی لەڕووی ئەکادیمییەوە کوالێتی بەشەکان و قوتابیان بەرزبکرێتەوە. لە كۆتاییدا، راگری کولێژ گوێی لە رەخنە و پێشنیازەکان گرت و بەڵێنی چارەسەری کەم و كوڕییەکانی دا.