سێشه‌ممه 28ى كانوونى دووه‌مى 2020، له هۆڵى فه‌رهادى كۆلێژى ئاداب سیمینارێك به ناونیشانى (رۆڵى میدیا له ئاراسته‌كردنى رق و كینه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا) بۆ به‌رێز (پ.ی.د.ئاریانا ابراهیم محمد) مامۆستا له به‌شى (راگه‌یاندن) به‌ڕێوه‌چوو.
له سیمیناره‌كه‌دا، د.ئاریانا باسى له رۆڵى میدیا له ئاراسته‌كردنى كۆمه‌ڵگه كرد، دواتر شێوازه‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌ى رق و كینه تاووێ كرا‌و چه‌ندین پێشنیار بۆ رێگرى له بڵاوكردنه‌وه‌ى رق و كینه له‌رێگه‌ى میدیاوه، خرایه‌ڕوو.
به بڕواى د.ئاریانا، یه‌كێك له رێگرییه‌كان بۆنه‌هێشتنى رق و كینه له هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه میدیاییه‌كان، دامه‌زراندنى (ئه‌نجومه‌نى باڵاى نیشتمانى میدیا)یه، كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕى بوارى میدیا خراوه‌ته به‌رباس.
له كۆتایى سیمیناره‌كه‌دا، ئاماده‌بووان تێبینى و سه‌ره‌نجه‌كانیان له‌باره‌ى گوتارى رق و كینه له كۆمه‌ڵگه‌دا خسته‌ڕوو.