لێژنه‌ى رۆشنبیرى كۆلێژه‌كه‌مان به هاوكارى رێكخراوى ژیانى خێزان بۆ په‌ره‌پێدان سمینارێك بۆ به‌رێز دکتور سۆزان شیخ محمد قه‌ره‌داغى پسپۆرى نه‌خۆشیه‌كانى پیست و قژ هه‌لوه‌رین سازكرد .
سێشه‌ممه رێكه‌وتى (22/10/2019) لێژنه‌ى رۆشنبیرى كۆلێژه‌كه‌مان به هاوكارى رێكخراوى ژیانى خێزان بۆ په‌ره‌پێدان كاتژمێر 10.30 به‌یانى له هۆڵى فه‌رهادى سمینارێك بۆ به‌رێز دکتور سۆزان شیخ محمد قه‌ره‌داغى پسپۆرى نه‌خۆشیه‌كانى پیست و قژ هه‌لوه‌رین به ناونیشانى (هۆكاره‌كانى قژههلوهرین و رێگا چاره‌سه‌ره‌كانى) سازكرد .
له سمیناره‌كه‌دا ناوبراو باسى له هۆكاره‌كانى نه‌خۆشى پیست و قژ هه‌لوه‌رین له پیاوان و ئافره‌تاندا كرد, وله كۆتایشدا رێگا‌و چاره‌سه‌رى بۆ نه‌خۆشیه‌كان خسته‌روو .