ستافی هێلی گەرمی 119

.
راهێنانی تەکنیکەکانی بەڕێوەبردنی فشار بۆ ستافی هێلی گەرمی 119 بەڕێوەدەچێت
لە خولی راهێنانی یاسایی و دەروونی ستافەکانی هێلی_119 بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان تێیدا بەشدارن، لە هۆڵی هۆتێل کریستاڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
مامۆستا هاژە محمد صالح مامۆستای زانکۆ لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلیژی_ئاداب بۆ ئامادەبوان ئاخاوت، باسی لە تەکنیکەکانی بەڕێوەبردنی_فشار کرد.
باسی سترێس و هۆکارەکانی و دەستنیشانکردنی سترێس کرد.
ئەمەو سووتانی_دەروونی و جیاوازی لەگەڵ فشاری دەروونی لە شوێنەکانی کاردا روونکردەوە، هەروەها تەحەدای سپاگێتی و مارشمالۆ (چالاکی) بۆ ئامادەبوان خستە روو.
تەکنیکەکانی بەڕێوەبردنی فشار، دەستپێکردن و پەرەپێدانی تەکنیکەکانی بەڕێوەبردنی فشار، چاودێریکردنی خۆت بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی دووەمین رۆژی خولەکە بوو، پاشان لە رێگەی گفتوگۆی کراوە و گرووپی و چالاکی جیاوازەوو کۆتایی بە خولەکە هات.