شەوی (١٩⁄٢٠ی١ی٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)،لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژهكهمان بهسهرپهرشتی بهرێز(د.صادق حمه غریب) وەک سەرۆکی لیژنە شهشهمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی کۆلێژ ئامادەی بوون، تیایدا بەڕێز (د. حکیم قادر) سمینارێکی زانستیی و گرنگی بەناونیشانی(سزادان و خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵ؛ھۆکارو کاریگەریەکانی لە هەرێمی کوردستان)پێشکەش کرد. تیایدا توێژینەوەیەکی خستەڕوو کە لە شاری ھەولێر ئەنجامی دابوو، بە شێوەی داتا، جۆرو شێوازەکانی توندوتیژی و ئازاردانی منداڵانی لە لایەن بەخێوکارەکانیانەوە بۆ ئامەدەبوانی وێبنار پێشکەش کردوو، پاشان، ھۆکارو چارەسەرەکانیشی باس کرد، دواتر وێبنارەکە بە گفتوگۆی گەرمی ئامادەبوان دەوڵەمەنتر بوو.