ڕۆژی(٢٨⁄٤⁄٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژهكهمان بهسهرپهرشتی بهرێز(د.صادق حمه غریب) وەک سەرۆکی لیژنە ھەژدەھەمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا بەڕێز (د. ئاری کاکل)بەرپرسی خوێندنی باڵای کۆلێژی ھونەرە جوانەکان لە ، لە ژێر ناونیشانی(چۆنیەتی بەکارھێنانی سیستمیAPA لە توێژینەوە مێژووییەکاند) بابەتێکی پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا بە وردی تیشکی خستە سەر چۆنیەتی بەکارھێنانی سەرچاوە لە نامەکانی ماستەرو دکتۆرا لەو سیستمەداو، ئاماژەشی کرد بە جیاوازی لەگەڵ سیستمەکانی ھارڤاردو شیکاگۆو…ھتد، ھاوکات ئاماژەیدا بە سودی بەکارھێنانی ئەم سیستمە بۆ توێژێنەوە مێژووییەکان .
شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەند کرد.