چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 18ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 كاتژمێر(9) تا وه كاتژمێر (11:30)ى به‌یانى له هۆلى (فه‌رهادى) ۆركشۆپێك له‌لایه‌ن به‌رێزان (راده جنید محمد على و دڵپاك عدنان حسین) به ناونیشانى (سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى فێربوون/ موودل) بۆ مامۆستایانى به‌شى (مێژوو) ئه‌نجامدرا.
ۆركشۆپهكه، به مه‌به‌ستى ره‌خساندنى هه‌لومه‌رجى داینامیكى بۆ فێربوونى بابهتهكان له رێگه‌ى دروستكردنى وێبساستى تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئینته‌رنێته‌وه‌و ئامانجه‌كانه، هه‌روها رێگه‌خۆش ده‌كات بۆ فراونكردنى هه‌لومه‌رجى فێربوون به به‌كارهێنانى سه‌رچاوه‌ى كراوه‌ى هاوبه‌ش.
ئامانجى ئه‌و ۆركشۆپه، تیشك خستنه‌سه‌ر (moodle)ه به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامرازێكى (LMS)ـه بۆ به‌هێزكردنى پڕۆسه‌ى فێربوون و شیكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى فێرخوازان ( moodle ) و گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامه‌كانى .