سیمینارێك لەبارەی تەندروستی و سەلامەتی قوتابیان

 

 چوارشەممە 23ی 11ی 2022، دوای وتنەوەی سیمینارێك لەبارەی تەندروستی و سەلامەتی قوتابیان؛ گۆڕەپانی كۆلێژی ئاداب پاككرایەوە.

رێڤان غازی، بەرپرسی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی كۆلێژی ئاداب بەهاوبەشی لەگەڵ مامۆستا (هەژان حمەدەمین) ئەندامی لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی كۆلێژ، سیمینارێكیان لەبارەی تەندروستی و سەلامەتی بۆ بەشێك لە قوتابیانی كۆلێژی ئاداب، بەڕێوەبرد.

دوای سیمینارەكە؛ هەردوو مامۆستاكە بەهاوبەشی بەشێك لە قوتابیانی كۆلێژ، گۆڕەپانی كۆلێژی ئاداب_یان پاككردەوە ئەمەش بۆ رەخساندنی ژینگەی پاك و تەندروست بۆ سەرجەم قوتابیانی كۆلێژ.