
سێییه‌مین كۆنفراسى كه‌له‌پوور و شوێنه‌وارى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو به‌شى شوێنه‌وارى كۆلێژى ئاداب سێییه‌م كۆنفراسى زانستى (كهلهپوورو شوێنه‌وارى كوردستان)ى له سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڕێوه‌برد، كه تیادا 35 توێژینه‌وه‌ى زانستى پێشكه‌شكرا. رۆژى دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه (29و 30ى نیسانى 2019) به به‌شدارى 80 توێژ كه له 11 وڵاتى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپى به‌شداریانكردبوو، سێیه‌مین كۆنفراسى زانستى به‌ناونیشانى (كهلهپوورو شوێنه‌وارى كوردستان) له سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆى سهحهڵاددین به‌ڕێوه‌چوو. له‌و كۆنفراسه‌دا، كه د.یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و د.قادر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن راگرى كۆلێژى ئاداب و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حزبى و حكومى ئاماده‌یى بوون، گرنگى و پێویستى كۆنفراسى له‌وشێوه‌یه بهزرنرخێندرا. له وتارێكیدا، د.یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى رایگه‌یاند: جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه كه له‌لایه‌ن كۆلێژى ئاداب كۆنفراسى له‌وشێوه‌یه بۆ پاراستنى شوێنه‌واره‌كانى هه‌رێم و ره‌سه‌نایه‌تى كهلهپوورى كوردستان، رێكده‌خرێت. وتیشى: “وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، پشگیرى هه‌موو كارێكى زانستى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌كات، چونكه كادیرانى زانستى باشتر له كێشه‌و ئاریشهكانى شوێنه‌وار تێده‌گه‌ن”. هاوكات د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له وتارێكدا، دهشتخۆشى له راگرى كۆلێژى ئاداب و ئاماده‌كارانى كۆنفراسه‌كه كرد‌و راگه‌یاند: زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى و زانستى گه‌نگه‌شه‌ى كێشه‌كانى بوارى شوێنه‌وار بكات چونكه بوارى شوێنه‌وار پێویستى به‌وه‌یه ئاوڕى جددى لێ بدرێته‌وه. هه‌ر له كۆنفراسه‌كه‌دا، وتارى سه‌رۆكى كۆنفراسهكهو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم خوێندرایه‌وه. له‌و كۆنفراسه زانستییه‌دا، 35 توێژینه‌وه‌ى زانستى پێشكه‌شده‌كرێت كه له دوو توێى كتێبێكى 800 لاپه‌ڕه‌یى چاپكراوه.