سەردانى زانستى قوتابیانى قۆناغى سێیەمى بەشى کارى کۆمەڵایەتى بەسەرپەرشتى (م.ئارى أنور صادق) بۆ پەیمانگاى رووناکى نابینایان ى هەولێر، ئامانجى سەردانەکە لە نزیکەوە ئاشنابوون و کارلێککردن لەگەڵ تاکى نابینا و شارەزابونن لە رەفتار و بارى دەروونی و هەڵچوونى و جۆرى ئەو ئاستەنگانەى لەلایەنى دەروونى و کۆمەڵایەتییەکەوە دێتە بەردەمیان لە چوارچێوەى پرۆسەى فێربوون و ئەو ژینگەى تێیدا دەژین، سەردانەکان لە دوو هەفتەى جیاوازدا ئەنجامدا و لەلایەن توێژەرو پسپۆڕى کارى کۆمەڵایەتى ( شێروان عبدالرحمن) و بەیارمەتى توێژەرانى ترەوە، سیمینار لەسەر رۆڵى توێژەرانى دەروونى و کۆمەڵایەتى پێشکەش کران. لە کۆتایی سەردانە مەیدانیەکەشدا، قوتابیانى کارى کۆمەڵایەتى لە سەرجەم پۆلەکانى پەیمانگا بەشداربوون لە وانە و شێوازى فێرکارى و لەنزیکەوە چاوکەوتن لە قوتابیانى پەیمانگاکە.