رۆژى پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 12-9-2019 به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ (د. قادر محمد حسن )پێشوازیكرد له به‌رێز (پرۆفیسۆر ئیتیان پیخاك) به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان زانكۆ (لیل)ى فه‌ره‌نسا, به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ باسى له پێكهاتى كۆلێژ‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى كرد‌و داواى له د. ئیتیان كرد كه هاوكارى بكات له په‌ره پێدانى تواناكانى كۆلێژ, له‌و رێگایه‌ش ده‌رفه‌ت بره‌خسێنێت بۆ مامۆستا‌و توێژه‌ران و قوتابیان بۆ ئالۆگۆرى زانستى له‌گه‌ڵ زانكۆى (لیل), تاكو مامۆستا‌و توێژه‌رو قوتابیه‌كان بتوانن تواناكانیان ئالوگۆر بكه‌ن,بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ داواى كرد كه یاداشتى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانكۆى (لیل) ئاماده بكرێت, و به‌رێز د. ئیتیان به‌ڵێنى دا كه یاداشته‌كه ئاماده بكات و له گه‌ڵ زانكۆمان هه‌ماهه‌نگى فه‌رمى و زانستى دروست بكات .