سێشەممە ٧ / ٦ / ٢٠٢٣ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پێشوازیکرد لە بەڕێز (پ.د.حسێن سعدی ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی کە بەڕێزیان بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی کۆلێژ و ێاگاداربوون لە پێداویستیەکان سەردانی کۆلێژی کردبوو، دوای گوێگرتن لە تێبینیەکانی بەڕێزان ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر ، سەردانی هۆبە جیاجیاکان و هەندێک لەبەشە زانستیەکانی کرد و لەنزیکەوە گوێی لەسەرنج و تێبینیەکانی مامۆستاو فەرمانبەران گرت و بەڵێنی دا لە پێگەی خۆیەوە ێەوەی لەتوانادا هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕیەکان بیکات، لەکۆتاییدا بەڕێزیان ستایشی هەوڵ و دەستکەوتەکانی ڕاگرایەتی کۆلێژی کرد کەلەم ساڵانەی دواییدا کۆلێژ زۆر گەشەی کردوە و گۆڕانکاری دیار لە ژێرخانەکەیدا کراوە .