سەردانێکى زانستیانه بۆ نەخۆشخانەى دەروونى

قوتابیانى قۆناغی دووەمى بەشى دەروونزانى ئێواران لە کۆلێژی ئاداب، سەردانێکى زانستیانه بۆ نەخۆشخانەى دەروونى هەولێر بە سەرپەرشتى (م.ئارى أنور صادق) ئەنجامدا، سەردانەکە جیاواز لە هەر چالاکییەکى ترى پراکتیکى چەندین بابەتى زانستى و زانیارى پڕبایەخ سەبارەت بە نەخۆشییە دەروونیەکان و پڕۆسەى چارەسەر و ڕێنمایی دەروونى لەلایەن ستافی بەشى ڕاوێژکارى گەوران و منداڵان هەریەک لە بەڕێزان توێژەرانى دەروونى و کۆمەڵایەتى ( بەشدار جەبار، صدیق محمد، عەلی بەهرامى، خەسرەو عەزیز، سابات خان ، دێدەوان ئەسعەد، عەلی حسێن) پێشکەش بە قوتابیان کرا، دواتر بەسەرکردنەوەى هەریەک لە بەشەکانى نەخۆشخانە لەلایەن قوتابیانى بۆ زانینى کار و ئەرکى هەر بەشێک چییە بۆ خزمەتى نەخۆش و هاوڵاتیان، سوپاس و ڕێز بۆ بەڕێوەبەر و کارگێرى نەخۆشخانەى دەروونى بۆ ئاسانکار و پاڵپشتیان لە فێربوون و یارمەتى قوتابیان و ستافی زانکۆ، هەروەها ستافی توێژەرانى ناوبراو بۆ چەند کاتژمێرێک ماندوبوون لە پێدانى زۆرترین زانیارى و وەڵامدانەوەى پرسیارى قوتابیان .