سەردانێکی زانستی بۆ سەنتەری ئۆتیزم

 

قوتابیان بەشی کاری کۆمەڵایەتی و ئاشنابوون بە راهێنانی منداڵانی ئۆتیزم

رۆژی 23-11-2022 قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی کاری کۆمەڵایەتی بە سەرپەرشتی (م. ئاری أنور صادق) سەردانێکی زانستیان بۆ سەنتەری ئۆتیزم -سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، لەلایەن توێژەر و مامۆستایانی سەنتەرەکەوە سیمیناری زانستی لەسەر نیشانە و هۆکار و فاکتەرە بۆماوەیی و ژینگەییەکانی تووشبون بە ئۆتیزم، بەرنامە و پرۆسەی چارەسەر لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەش کرا، دواتر لە نزیکەوە قوتابیان بەشداربوو لە ڕاهێنان و کرداری فێرکاری و چارەسەری رەفتاری منداڵانی ئۆتیزمدا.