شارستانيەتى ميزۆپۆتاميا

سێ شەممە، ٧ى ئازارى ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونى بەرێز (پ.د.قادر محمد حسن) ڕاگرى كۆلێژى ئاداب و بەشێك لە مامۆستايانى كۆلێژ، پێشانگای فۆتۆیی تايبەت بە وانەى (شارستانيەتى ميزۆپۆتاميا) كرايەوە.

پێشانگاکە، لەلايەن قوتابيانى قۆناغى دووەمى بەشى شوێنەوار ئامادەكراوە، كە لەلايەن مامۆستا (كەيفى پيرداود عومەر) سەرپەرشتى كراوە.

لەو پێشانگایەدا، ٢٦ وێنەى جۆراوجۆر كە لايەنى بيروڕاى ئايينى، هونەريی، ئابووريی و كۆمەڵايەتى شارستانيەتى ميزۆپۆتاميا، نيشان دەدات، خراوەتەڕوو.