شاره‌زاكردنی قوتابیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردن و نووسینی پڕۆژه و رێپۆرت November 9, 2022 Category: چالاکیەکانی بەشی کاری کۆمەلایەتی, چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on شاره‌زاكردنی قوتابیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردن و نووسینی پڕۆژه و رێپۆرت ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی 11ی 2022، رێكخراوی مه‌سه‌للە سیمیناره‌كی بۆ قوتابیانی قۆناغی چواره‌می به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆلێژی ئاداب ئەنجام دا. سیمینارەكە، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی نووسنی پڕۆپۆزه‌ل و كاركردنی له رێكخراوه نێو‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو. راگرایه‌تی كۆلێژی ئاداب و سه‌رۆكایه‌تی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی سوپاسی رێكخراوی مه‌سه‌للە ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و سیمیناره. یه‌كێك له ئامانجه‌كانی بەشی كاری كۆمەڵایەتی؛ بریتی یه له راهێنانی قوتابیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردنی مه‌یدانی و دروست كردنی لینك له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه نێو‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستی شاره‌زاكردنی قوتابیانی ئه‌م به‌شه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردن و نووسینی پڕۆژه و رێپۆرت تا وەکو دوایی ده‌رچوونیان له به‌شەكە، بە ئاسانی كاریان دەست بكەوێت.