شاندێکی پەیمانگایی ئامێزی خێزانی سەردانی کۆلێژیان کرد

 

لە رێکەوتی 23_11_2022 شاندێکی پەیمانگایی ئامێزی خێزانی. کە پێکهاتبوو لە بەرێزان ئیلهام صبرى راوێژکاری دەروونی کۆمەڵایەتی، نەسرین حسن بەرپرسی ڕێنمایی پێش هاوسەرگیری و ئەڤین احمد قادر مامۆستا لەبەشی کۆمەڵناسی و قوتابی دکتۆرا و راهێنەری ڕێنمایی خێزانی. سەردانی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەددین یان کرد و لەلایەن راگڕی کۆلێژ بەڕێز (پ. د.قادر محمد حسن) پێشوازییان لێکرا.سەردانەکە بەمەبەستی هەماهەنگی کولێژی ئاداب و پەیمانگەی ئامێزی خێزانی ئەنجامدرا.