شوێنى جوگرافى رووداوەکان لە نێو ماستەرپلانى شارى هەولێر

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی(١٥-٢-٢٠٢٢) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی بە ئامادە بوونى بەرێزان (عەمیدى هاتووچۆ. اسعد ملا کەریم) ووتەبێژو بەڕێوبەرى پلان دانان و بە دواچون لە هاتووچۆى هەولێر و (عمیدى هاتووچۆ. یوسف بازیانى) سەرۆکى رۆشنبیرى بۆ سەلامەتى رێگاوبانى کوردستان و (نجات نجم ابراهیم) بەرێوبەرى ناوەندى تۆتال بۆ پێگەیاندنى مامۆستاو ڕاهێنەر لە بوارى هاتووچۆ و ڕاگەیاندنى کەنالى (KTV)، له‌ هۆڵی (فه‌رهادی) سمینارێك بۆ بەڕێز (پ.ى.د. ساکار المدرس) مامۆستا لە بەشى (جوگرافیا)بە ناونیشانى (خاڵە گەرمەکانى (Hot Spots)  رووداوەکانى هاتووچۆ لە نێو ماستەرپلانى شارى هەولێر) سازکرا.

لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە تایبەتمەندى رووداوەکانى هاتووچۆى کرد لە رووى (کات و شوێن و رۆژ و مانگ)، هەروها باسى لە هۆکارەکانى ئەم رووداوانە کرد.

و لە درێژەى باسەکەیدا باسى لە دیارى کردنى خاڵە گەرمەکانى هاتووچۆى کرد لە رووى( شوێنى جوگرافى رووداوەکان لە نێو ماستەرپلانى شارى هەولێر).

و لە کۆتایشدا پێشنیارەکانى وەکو پرۆژە پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتى گشتى هاتووچۆى هەرێمى کوردستانى کرد .