“فەلسەفە لە ئێستادا”

ناونیشانى ئەو سمینارە بوو، کە چوارشەممە ١٦-١١-٢٠٢٢ لە هۆلى فەرهادى کۆلێژى ئاداب، بۆ بەڕێز مامۆستا (محمد جودت عمر) رێکخرا .

لەو سمینارەدا؛ مامۆستا محمد باسى لە قۆناغە مێژووییەکانى فەلسەفە و گرنگى و بایەخى لە سەردەمى ئێستاماندا کرد.

هاوکات وەڵامدانەوە پرسیارەکان و چارەسەرکردنى کێشەکانى ئەمڕۆ لە رێگەى فەلسەفەوە، تاوتوێ کرا.

لە کۆتایشدا ئامادەبووان بە سەرەنج و پرسیار و گفتوگۆکانییانەوە، سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.