قوتابیانی بەشی دەرونزانی سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی دەکەن

 

قوتابیانی بەشی دەرونزانی سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی دەکەن

لە رۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی 2022، قوتابیانى قۆناغی (دووەم و چوارەم)ی بەشى دەرونزانى ئێواران لە کۆلێژی ئاداب؛ سەردانێکى زانستییان بۆ نەخۆشخانەى دەروونى هەولێر، ئەنجام دا.

سەردانەکە، بەسەرپەرشتى (م.ی. ئارى أنور صادق) بوو؛ کە تێدا چەندین بابەتى زانستى و زانیاریى پڕ بایەخ سەبارەت بە فشار و نەخۆشییە دەروونییەکان، پڕۆسەکانی چارەسەر و رێنمایی دەروونى لەلایەن توێژەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی بەشى راوێژکارى گەوران و منداڵان پێشکەش بە قوتابیانی هەردوو قۆناغ کرا.

دواتر بەشەکانى نەخۆشخانە لەلایەن قوتابیان بۆ زانینى کار و ئەرکى هەر بەشێک بۆ خزمەتى نەخۆش و هاوڵاتیان، بەسەرکرانەوە.

لە کۆتایی سەردانەکەشدا وانەیەکی تری پراکتیکی سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دانیشتن و پێدانی رێنمایی دەرونی لەلایەن رێنمایی کارانەوە پێشکەش کرا و بە چەندین پرسیار و گفتوگۆی زانستییەوە، کۆتایی بە سەردانە زانستییەکە هات.