سێشه‌ممه رێكه‌وتى (7/1/2020) كاتژمێر (10.30)ى به‌یانى له هۆڵى (فه‌رهادى) سمینارێك بۆ به‌رێز ( پ. ی. فابریس بالاش) سه‌رۆكى به‌شى (جوگرافیاى مرۆیى) له زانكۆى لیۆن به ناونیشانى (كوردى سوریا له نێوان به‌رداشى توركیا‌و روسیا) ئه‌نجامدرا.
له سمیناره‌كه‌دا، د.فابریس بالاش به‌وردى بارودۆخى كورد له سوریا بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه، دواتر تیشكى خسته‌سه‌ر بارودۆخى نێوان توركیا‌و روسیا‌و هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه كرد كه ده‌بنه هۆكار بۆئه‌وه‌ى كورد ده‌بێته به‌رداشى توركیا‌و روسیا.
هاوكات له سیمیناره‌كه‌دا، بارودۆخى ئێستاى سوریا‌و ره‌وشى پێكهاته‌كان به گشتى و نه‌ته‌وه‌ى كورد به تایبه‌تى خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسى چه‌ند رووداوێكى نوێ و تازه‌ى ئه‌و وڵاته‌ى كرد.