كۆبوونەوە لەگەڵ لێژنەی تاقيكردنەوەکان November 20, 2022 Category: چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on كۆبوونەوە لەگەڵ لێژنەی تاقيكردنەوەکان كۆبوونەوە لەگەڵ لێژنەی تاقيكردنەوەکان ئەمڕۆ، یەكشەممە 20ی 11ی 2022، د.ئارام جەلال، سەرۆكی لێژنەی تاقیكردنەوەكان لەگەڵ لێژنەی تاقیكردنەوەی بەشەكان و بەشێک لە مامۆستایان كۆبوویەوە. لە بەشێکي كۆبوونەوەكەدا، بەڕێز راگری كۆلێژ و بەڕێز یاریدەدەری راگری كۆلێژ ئامادە بوون باس لە ئامادەكارییەكان بۆ تاقیكردنەوەكان كرا. دواتر سەرۆكی لێژنەی تاقیكردنەوەكان، بە وردی باسی رێنماییە گشتییەكانی تاقیكردنەوەكان و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی ئەمساڵی بۆ مامۆستان و ئەندامانی لێژنەی تاقیكردنەوەكان، كرد. لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، باشترین شێواز بۆ رێكخستنی هۆڵەكان و رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەكانی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم، كە بڕیارە لە 10ی 12ی 2022 دەستپێبكات، تاوتوێ كرا.