توێژینەوەی قوتابیه‌كی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی کۆلێژی ئاداب بە “باشترین” توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوون هه‌ڵبژێردرا
له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی باشترین توێژینه‌وه و پۆسته‌ری قوتابیان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین کە ئەمڕۆ، یەکشەممە، 30ی نیسانی 2023، ئەنجام درا؛ زه‌ینه‌ب فه‌لاح قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژی ئاداب، توێژینه‌وه‌كه‌ی به “باشترین” توێژینه‌وه هه‌ڵبژێردرا.
راگرایه‌تی كۆلێژی ئاداب و سه‌رۆكایه‌تی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی، پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار (دونیا سه‌لاحه‌دین مه‌ردان) ده‌كەن بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی توێژینه‌وه‌ی قوتابی ناوبراو ، ماندووبوونیان جێگه‌ی رێز و پێزانینه.
زۆر سوپاس بۆ مامۆستا (هاژه محەمەد سەلاح) له دڵنایی جۆری بۆ ئه‌رك و ماندووبوونیان له پێشخستنی كوالێتی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی.
پیرۆزبایی له قوتابی (زه‌ینه‌ب فه‌لاح) ده‌كه‌ین بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونییان له نووسینی توێژینه‌وه‌كه‌ی به‌زمانی ئینگلیزی، به ناونیشانی (
The Mechanisms of Hotlines in Responding to Gender-Based Violence in the Directorate of Combating Violence Against Women & Family- Erbil
Zaynab Falah Hassan
Supervised by:
Mrs. Dunya Mirdan).


