ماڵی بەساڵاچوان

بەشی فەلسەفەی کۆلێژەکەمان سەردانێکی مەیدانی بۆ ماڵی بەساڵاچوان ئەنجامدا
ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٢/١٩ مامۆستایان و قوتابیانی بەشی فەلسەفەی کۆلێژەکەمان بەسەرپەرشتی د. رۆژگار شێخانی سەرۆکی بەشی فەلسەفە، سەردانێکی مەیدانیان بۆ ماڵی بەساڵاچوان ئەنجامدا.
لەو سەردانەدا دیاری و گوڵیان پێشکەش بە ئازیزانی ماڵی بەساڵاچوان کرد.
هەر لەو سەردانەدا سیمینارێک لەلایەن مامۆستا محمد جەودەت مامۆستای بەشی فەلسەفە دەربارەی گرنگی چەمکی مرۆڤبوون پێشکەشکرا.