رۆژی سێ شەممە رێكهوتی(١٤-١-٢٠٢٥) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی بهیانی له هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک ڕێکخرا لە لایەن کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان و ئەلمانیا بۆ بەرێز(رێبین کاکەمەم باوزى ) بەناونیشانى (مەترسیەکانى ماددەى هۆشبەرو ڕێکارەکانى خۆپارێزى) سازکرا.
لە سمینارەکەدا بەرێزى باسى کرد کە بازرگانى و بەکارهێنانى ماددە هۆشبەرەکان بۆتە دیاریدەیەکى مەترسیدار لەسەر ئاسایشى نەتەوەیى لە هەرێمى کوردستاندا، و ڕۆژبەرۆژ لە زیاد بووندایە، ئەمەش زەنگێکى مەترسیدارو گەورەیە بۆ سەر ئاسایشى کۆمەڵایەتى کۆمەڵگە، بەکارهێنانیشی بۆتە کێشەیەکى کۆمەڵایەتى کە هەرەشە لە یەکگرتوویى خێزانى کوردى دەکات و ڕۆڵەکانى دەخاتە بازنەیەکى مەترسیدارەوە.
و لە درێژەى باسەکەیدا باسى لەوە کرد کە ماددەى هۆشبەر زیانێکى گەورەى ئاسایشى و ئابوورى هەیە هاوکات ڕێژەیەکى زۆر لەسەرمایەى تاک و خێزان و کۆمەڵگا بەفیرۆ دەچێت بەبێ سوود، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆى تێکدانى شیرازەى کۆمەڵگا لە ئەنجامى دروستبوونى چەندها کێشەى کۆمەڵایەتى و دەروونى.
لە كۆتاییشدا ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانیان بەشداری سمینارەكەیان كرد.