نوینه‌رى حكومه‌ت هه‌ریم له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ قوتابیانى روسى كه له كوردستان خولى پراكتیكى فێربوونى زمانى كوردى ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌ردانى كۆلێژ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، به‌ڕێز راگرى كۆلێژ (د. قادر محمد حسن) پێشوازى له به‌ڕێز (د. دانه‌رأبوبكر) نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌ریم له مۆسكۆ و ژماره‌یه‌ك له قوتابیانى روسى كرد كه بۆ به‌شدارى له خولى پراكتیكى فێربوونى زمانى كوردى سه‌ردانى كۆلێژیان كردووه.
راگرى كۆلێژ، سوپاسى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم كرد و پوخته‌یه‌كى له مێژوو و ده‌ستكه‌وته‌كانى كۆلێژى بۆ باسكردن، هه‌روها باسى له‌و په‌یوه‌ندیانه كرد كه پێویسته له‌گه‌ڵ زانكۆكانى روسیا بكرێت بۆ وه‌رگرتنى زانیارى نوێ بۆ مامۆستایان و قوتابیانى كۆلێژ.