قوتابیانى قۆناغى دووەمى بەشى دەروونزانى ئێوارانى کۆلێژەکەمان، سەردانێکى زانستیان ئەنجامدا بۆ نەخۆشخانەى دەروونى هەولێر بە سەرپەرشتى (م. ئارى انور صادق)، چالاکییەکە جیاواز بوو لە هەر چالاکییەکى ترى پراکتیکى چەندین بابەتى زانستى و زانیارى پر بایەخ سەبارەت بە نەخۆشیە دەروونیەکان و پرۆسەى چارەسەرو ڕێنمایى دەروونى لە لەخۆدەگرت کە لە لایەن ستافى بەشى ڕوایژکارى گەوران و منداڵان هەریەک لە بەڕێزان توێژەرانى دەروونى و کۆمەڵایەتى (بەشدار جبار، صدیق محمد، عەلى بەهرامى، خەسرەو عزیز، سابات خان، دێدەوان ئەسعەد، عەلى حسین)پێشکەش بە قوتابیان کرا، دواتر بەسەرکردنەوەى هەریەک لە بەشەکانى نەخۆشخانە لە لایەن قوتابیان بۆ زانینى کارو ئەرکى هەر بەشێک چیە بۆ خزمەتى نەخۆش و هاوڵاتیان.