

رۆژى چوار شەممە رێکەوتی (٢١/ ٩/ ٢٠٢٢) بەریز راگری کۆلیژی ئاداب (پ.د.قادر محمد حسن) بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆک بەشی ( کاری کۆمەڵایەتیی و کۆمەڵناسی و دەروونناسی) کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەرانی ریکخراوی مەسەلە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان.مەبەست لەم دانیشتنە دروست کردنی هەمەهەنگی زیاتر لە نیوان بەشەکانی کۆلیژی ئاداب و ریکخراوی ناوبراو. ئەم ریکخراوە لەبەرنامەیان دایە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بکەن بە پیشکەش کردنی چەند بابەتێکی هۆشیاری یاسایی بۆ قوتابیانی بەشەکانی کاری کۆمەڵایەتیی،کۆمەڵناسی و دەروونناسی بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردن و پێدانی راوێژکاری یاسایی و پێدانی چەندین بابەتی تر لەبواری کاری ریکخراوەیی و کۆمەڵگەی مەدەنی.