رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى 5/11/2019 كاتژمێر 10:30ى به‌یانى له هۆڵى فه‌رهادى سیمینارێك بۆ به‌رێزان مامۆستایی یاریدەدەر بەرێز سه‌نگه‌ر یوسف مامۆستا له به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى و مامۆستایی یاریدەدر بەرێز عبدالسمیع محمد مامۆستا له به‌شی كۆمه‌ڵناسى به ناونیشانى پاڵنه‌ره‌كانى بیرى توندره‌وى (په‌رگیر) میكانیزمى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان سازكرا .
له سمیناره‌كه‌دا پێناسه‌یه‌كى بۆ بیرى توندره‌وى(په‌رگیر) كرد كه كێشه‌ی ناوخۆى كۆمه‌ڵگه‌كانى جیهانیه و هه‌ڵگرى كۆمه‌لێك تێروانین و بۆچوون و بیروباوه‌رى توندره‌ویه.
له درێژه‌ى باسه‌كه‌یدا باسى له قۆناغه‌كانى بیرى توندره‌وى كرد و هه‌روها باسى له‌و فاكته‌رانه كرد كه ده‌بنه هۆكاربۆ ئه‌وه‌ى بیرى توندره‌وى په‌یدا بێت.