پێشانگاى شێوه‌كارى زانكۆى كوردستان – هه‌ولێر UKH

 

قوتابییەکى کۆلیژى ئاداب بەشدارى پىَشانگایه‌كى زانكۆى كوردستان ده‌كات

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى ئایارى 2022، قوتابى (زه‌ینه‌ب فه‌لاح) له‌ قۆناغى سێیه‌مى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆلێژى ئاداب، به‌ چه‌ند تابلۆیه‌كى ناوازه‌، به‌شدارى له‌ پێشانگاى شێوه‌كارى زانكۆى كوردستان – هه‌ولێر UKH كرد.

تابلۆ و كاره‌ ده‌ستییه‌كانى قوتابییه‌كه‌ى كۆلێژى ئاداب، بۆته‌ جێگه‌ى سه‌ره‌نج و گرنگیپێدانى ئاماده‌بووانى پێشانگاكه‌.

راگرایه‌تى كۆلێژى ئاداب؛ پیرۆزبایی له‌ قوتابى (زه‌ینه‌ب فه‌لاح) ده‌كات و هیواخوازه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ نه‌خشانى تابلۆى ناوازه‌ و جوانتر.