رۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢-٣-٢٠٢٢كاتژمێر (٩)ی به‌یانی له هۆلی ( فه‌رهادی) گفتوگۆی قوتابی ماسته‌ر (ئەرسلان رەحمان محمد) له به‌شی (ڕاگەیاندن ) به ناونیشانی(چارەسەرى هەواڵیانە بۆ دیاردەى تیرۆرى فیکرى لە وێبسایتە هەواڵییەکان توێژینەوەیەکى شیکارییە، وێبسایتى K24 و NRT بۆ نمونە) ئه‌نجام درا.
لێژنه‌كه له‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌وه پێكهاتووه:
١- د. هێرش رسول مراد سه‌رۆك
٢- د. ئاریانا ئیبراهیم محمد ئه‌ندام
٣- د. عمرأحمد رەمەزان ئه‌ندام
٤- د. سارا محسن قادر ئه‌ندام وسه‌رپه‌رشتیار