چارەسەری خەم و رزگاربوون لە یادەوەریە ئازاربەخشەکان

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣/١١/٢٠٢٢ کاتژمێر(١١)ی بەیانی بەشی کاری کۆمەڵایەتی/ کۆلێژی ئاداب/زانکۆی سەڵاحەددین سیمینارێکی بۆ راهێنەری نێودەوڵەتی (د. ناهیدە ئەحمەد قادر بانیخێڵانی)سازدا، بە ناونیشانی (چارەسەری خەم و رزگاربوون لە یادەوەریە ئازاربەخشەکان)، کە تیایدا مامۆستایان و قوتابیانی بەشەکە بەشدارییەکی کارایان هەبوو، لەم سیمینارەدا تیشک خرایەسەر هەست و نیشانەکانی یادەوەرییە ئازاربەخشەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی لە رێگەی وەرگرتنی خولی تایبەت بە چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی یادەوەرییە ئازاربەخشەکان و چۆنییەتی گەیشتن بە هەستێکی باشتر بەجۆرێک کە خۆمان بتوانین بارودۆخەکانی خۆمان بەڕێوەبەرین نەک بارودۆخ ئێمە بەڕێوەبەرێت.