چالاكیەكی ئەكادیمی

ئەمرۆ سێ شەممە رێكەوتی ٤ی نیسانی ٢٠٢٣ بە ئامادە‌بوونی بەڕێزان ( پ.د.قادر محەمەد حەسەن) ڕاگری كۆلێژی ئاداب و سەرۆكی بەشی كاری كۆمەلایەتی (د.حكیم قادر) و مامۆستایان و قوتابیانی بەشی كاری كۆمەڵایەتی وەك نەریتێكی ساڵانە چالاكیەكی ئەكادیمی ئەنجامدرا. قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەكە دوای ماندووبونی یەك ساڵی نووسینی توێژینەوەی دەرچوونیان هەستان بە پریزینت كردنی پۆسته‌رەكانیان به‌زمانی ئینگلیزی له‌بواری جیاجیاكانی( كۆمەڵگا، خێزان، بواری منداڵان، جێندەر، ئۆتیزیم، بەسالاچوان، زەواج، چاكسازی نێوجەوانان، رێكخراوەكان،. كاریگەری یوتوب و فیلمەكان له‌سەر هەرزەكار و قوتابیان، هێلی 116 بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان، مەترسیەكانی مادە هۆشبەرەكان،كاریگەری زمانی دووەم لەسەر زمانی دایك …هتد ).