چالاکیەکى هاوبەش لە نێوان کتێبخانەى کۆلێژى ئاداب و بەرێوبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان

 

رۆژى چوارشەممە رێکەوتى ١٩-١٠-٢٠٢٢ لە چالاکیەکى هاوبەش لە نێوان کتێبخانەى کۆلێژى ئاداب و بەرێوبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان، کار کرا لەسەر کردنەوەى کتێبخانەیەکى تایبەت بە کتێبەکانى بەرێوبەرایەتیەکەیان و ئاشنابوون بە کاروچالاکیەکانیان، ئەمەش بە ئامادەبوونى سەرۆکى بەشى کۆمەڵناسى بەرێز(د.سهى یونس اسماعیل)، پاشان بەرێز(مقدمى پۆلیس سەفین طاهر محمدامین) بەرێوبەربەرى بەرێوبەرایەتیەکە سەردانى ڕاگرایەتى کۆلیژى ئادابیان کرد و لە لایەن بەرێز(پ.د.قادر محمد حسن) ڕاگرى کۆلێژ پێشوازیان لیکرا، بەرێزیان دەستخۆیان لێ کردن و هیواى بەردەوامیان بۆ خواستن، دواتر بەرێز ڕاگرى کۆلێژ ئاماژەى بە پلانى پەرەپێدانى کۆلێژ کرد کە لایەنێکى هەرە گرینگى بریتیە لە پیشکەشکردنى خزمەتگوزارى بۆ کۆمەڵگا و دامودەزگا حکومیەکان و دروستکردنى پەیوەندى تۆکمە لە گەلیان کە ئەو چالاکیە دەچیتە هەمان بوارەوە .