چلەی ماتەمینی

  سێ شەممە ڕێکەوتی ٧-٥-٢٠٢٤ کاتژمێر(١١:٣٠)ی بەیانی لە (هۆلی) فەرهادی ڕێورەسمی چلەی ماتەمینی کۆچکردوو(د.زینە حەسەن حوسێن) مامۆستا لە بەشی (کۆمەڵناسی)سازکرا. 
ڕێورەسمەکە لە چەند تەوەرەیەک پێکهاتبوو.
لەسەرەتادا ئامادەبووان دەقەیەک ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی خوالێخۆشبوو،  دواتر ووتارێک خوێندراوە لە لایەن بەرێز (د.سهی یونس) سەرۆکی بەشی کۆمەڵناسی، دواتر بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.قادر محمد حەسەن) باسی کورتەیەک لە چالاکییەکانی خوالێخۆشبوو کرد، ولە لە کۆتاییدا ووتەیەک خوێندراوە لە لایەن باوکی خوالێخۆشبوو.