چۆن بەختەوەر دەبیت لە سەردەمی کۆرۆنا

 

شەوی (٢٦⁄٢٧ی١ی٢٠٢١)، کاتژمێر(٩-١٠)،لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژه‌كه‌مان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز(د.صادق حمه‌ غریب) وەک سەرۆکی لیژنە حه‌وته‌مین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی کۆلێژ ئامادەی بوون, تیایدا بەڕێز (پ.د.عمر ابراھیم عزیز) لە بەشی دەرونزانی، سمینارێکی زانستیی و گرنگی بەناونیشانی(چۆن بەختەوەر دەبیت لە سەردەمی کۆرۆنادا؟)پێشکەش کرد، بەڕێزیان لە دە خاڵدا سەرەکیترین ھۆکارەکانی بەختەوەریان لە سەردەمی کۆرۆنادا خستەڕوو، وەک:ورەبەرزی، زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێ، پاراستنی ئاسایش و ئارامی، گرنگیدان بە خۆراکی تەندروست و…ھتد، دواتر وێبنارەکە بە گفتوگۆی ئامادەبووان دەوڵەمەندتربوو.