كاتژمێر(11.30) بهیانى بهرێز راگرى کۆلێژ (دکتورقادرمحمد حسن)پیشوازیکرد لە ڕێکخراوى (سپارک) هۆڵەندى بەمەبەستى دروستکردنى هەماهەنگى و کردنەوەى خول بۆ مامۆستایانى بەشەکانمان کەلەلایەن پسپۆرانى بیانى دەکریتەوە بەمەبەستى ئاشنابوون بە ئەدگارەکانى ناسینەوەى مەیلى توندوتیژى لەلاى قوتابیان و چۆنیەتى دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ،هەروەها بەریز راگرى کۆلێژ جەختى لەسەر ئەوەکردەوە کە لە داهاتودا کاربکریت بۆ دروستکردنى دەرفەتى لەم شیوەیە کە مامۆستاو تویژەرانمان لە هۆلەندا ویرک شۆپ و خولیان بۆ بکریتەوە و تویژەرانى هۆلەندیش بین لە ئەزمون و کارى مامۆستایانى ئیمە سودمەندبن .