(٢٣⁄٢⁄٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژهكهمان بهسهرپهرشتی بهرێز(د.صادق حمه غریب) وەک سەرۆکی لیژنە دةیهەمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی کۆلێژ ئامادەی بوون کە تیایدا بەڕێز (م شەیما غازی) لە بەشی (فەلسەفە) لە ژێر ناونیشانی(کاریگەری ڕۆژھەڵاتنسان لەسەر ھزری ئیسلامی بەتایبەتی فەلسەفە) بابەتێکێ پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا باسی لەوە کرد کە ڕۆژھەڵاتناسەکان بێلایەن نەبوون لە باسی دۆزو ھزری ڕۆژھەڵاتی و ئیسلامیداو، زیاتر لە سۆفیگەریدا چڕیان کردووەتەوە، لە کاتێکدا فەلسەفەی ئیسلامی ھیچی کەمتر نەبووە لە فەلسەفەی یۆنانی و ڕۆژئاواییدا. ئەمەو چەندین ڕەھەندی تریشی باس کرد.
شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەند کراو، گەنگەشەیەکی سەرکەوتووی بابەتەکە کرا.