کونسوڵى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا

     سێشەممە ٢٦  – ١١-٢٠١٩ بەریز راگرى کۆلێژ لەگەل بەریز د.مستەف عەتار یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خویندنى بالا ،وێڕاى ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆلیژ ،پێشوازیان کرد لە بەڕێز خاتو (ئەلیزابیس ) کونسوڵى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بە وەکالەت، کەلە راگرایەتى کۆلێژ کۆبوونەوەیەکى دۆستانەو ئەکادیمیانەمان لەگەڵ بەڕێزیان و شاندى یاوەرى بە ئامادەبوونى سەرۆکى بەشەزانستیەکانى کۆلێژ ئەنجام درا، ئەمەش بەمەبەستى زیاتر هەماهەنگى و هینانەگۆڕى کەشیکى لەبار بۆ سودمەندبوون لە هاوکاریەکانیان بۆ دابینکردنى سکولەرشیپ وئاڵوگۆڕى ئەکادیمیانە لەنیوان مامۆستاو توێژەرانى کۆلێژەکەمان وپسپۆرانى ئەمریکى. دواى کۆبوونەوە لە کتیبخانەى کۆلیژەکەمان مێزگردیکى زانستی بۆ بەرێز کونسوڵ لەگەڵ پۆلێک لە قوتابیانى بەشى کارى کۆمەڵایەتى ڕێکخرا، جیگاى شانازى و خۆشحاڵیمان بوو کە شاندەکە زۆر بە ئاستى زانستى و بیرکردنەوەى رەخنەگرانەى قوتابیەکانمان سەرسام بوون .