دووشه‌ممه 21 تشرینى یه‌كه‌مى 2019، به‌ڕێز راگرى كۆلێژ دکتۆر قادر محمد حسن پێشوازى له به‌رێز دکتۆرە كاترینا و دکتۆر مرواى العبسى مامۆستاى یاریده‌ده‌ر و توێژه‌رانى یاوه‌ریانی كرد کە شاندى زانكۆى سیریك و میتۆدى تیرناڤا – سلۆڤینا بوون .
شاندى ناوبراو سمینارێكیان له هۆلى فه‌رهادى كۆلێژه‌كه‌مان سازكرد, له‌سه‌ره‌تادا راگرى كۆلێژ به‌خێرهاتنى شانده‌كه‌ى كرد و ئه‌وه‌ى به‌بیرهینانه‌وه كه پێش هەشت مانگ شاندى زانكۆى ناوبراو بینیوه و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆیان كردوه, له دانیشتنه‌كه‌دا باسى له پێكهێنانى رێكه‌وتنێكى لێكتێگه‌یشتن هاوبه‌شكرا, و ئاماژه به‌وه كراوه كه له نێوان هه‌ردوو كۆلێژ قوتابى و مامۆستا و توێژه‌ر ساڵانه ئالوگۆر بكرێت .
له‌درێژه‌ى باسه‌كه‌دا شاندى مێوان باسى له ئه‌زمونى خۆیان كرد بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شى ئه‌نترپۆلۆجیا و چۆنیه‌تى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى بۆ كردنه‌وه‌ى به‌ش یا لقى ئه‌نترپۆلۆجیا بۆ ساڵى داهاتوو.
له كۆتایشدا گفتوگۆیه‌كى تێر‌و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئه‌نترپۆلۆجیا له نێوان مامۆستایان و قوتابیان و شانده‌كه كرا .