یادی رۆژی ئاڵا

 

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ یادی رۆژی ئاڵا به‌رز راگیرا، ئاڵا واته‌ هێما و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ و ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم و حزب و گروپه‌كان ، به‌درێژایی مێژوو ئاڵا هه‌بووه‌ و وه‌ك شانازییه‌ك وێناو  به‌رجه‌سته‌ كراوه‌، كورد هه‌م له‌ مێژووی سیاسی، هه‌م  له‌ مێژووی كلتوری و ئه‌ده‌بی خۆیدا به‌ شانازییه‌وه‌ له‌ ئاڵای روانیوه‌ و به‌ به‌شێك له‌ بوون و پیرۆزی خۆی زانیوه ‌ .